ئەمرۆ هەینی 18ی11ی 2022، لە خولی نایابی باسکەی کوردستان دەربەندیخان و ئاسۆ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ڕایگەیاند: سەرەتا هەردوو یانە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی قوربانییانی کارەساتی دڵتەزێنی شاری سلێمانی لە دەستپێکی یاری نێوان یانەی وەرزشی دەربەندیخان و یانەی وەرزشی ئاسۆ لە گەڕی حەوتەم و کۆتا گەڕی خولی نایابی باسکەی كوردستان.
ڕاشیگەیاند: یارییەکەش بە سەرکەوتنی دەربەندیخان بەکۆتاهات بەئەنجامی 73 خاڵ بەرامبەر 68 خاڵ بۆ ئاسۆ.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکە ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان نووسیویەتی "سڵاو لەڕۆحی پاکی شەهیدان و بەهەشت جێگەیان بێت و بەهیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران و تەندروست باش بن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.