Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:14

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هاوخەمی بۆ قوربانییانی ڕووداوەکەی سلێمانی دەردەبڕێت

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.  

ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی "لەدڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ لەدەستدانی قوربانییانی تەقینی سیستەمی غازێک لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنین."

هەروەها نووسیویەتی "هاوخەمیمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین، هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین."

رۆمانۆوسکی دەشڵێت "سوپاس و پێزانین ئاراستەی کارمەندانی فریاگوزاری دەکەین."

شەوی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی پارێزگای سلێمانی و له‌سه‌ربانی خانووێكی سێ نهۆمیدا سیستەمی غاز تەقییەوە، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش‌ سێ خانوو به‌ته‌واوی ڕووخان و جگه‌ له‌ زیانی گیانی كه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی پێدا‌‌‌، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌كه‌ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان كه‌وتووه‌‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.