وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی شەممە 19ـی 11ـی 2022 پێش وانەی یەکەم خولەکێک بوەستن بۆ قوربانییانی ڕووداوەکەی سلێمانی.
د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وێڕای هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدانی کارەساتەکەی 17ـی 11ـی 2022 شاری سلێمانی، هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیگەیاند: بۆ ڕێزنواندن بۆ قوربانییەکان، کە لەنێویشیاندا مامۆستا و چەند قوتابییەکی تێدا بوونە قوربانی، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی شەممە پێش وانەی یەکەم خولەکێک بۆ ڕۆحی پاکیان بوەستن.
شەوی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی پارێزگای سلێمانی و له‌سه‌ربانی خانووێكی سێ نهۆمیدا سیستەمی غاز تەقییەوە، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش سێ خانوو به‌ته‌واوی ڕووخان و جگه له زیانی گیانی كه وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی پێدا، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌كه و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.