Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:39

عومرەكارێكی دیكەی كورد لە سعوودیە كۆچی دواییكرد.. تەمەنی 68 ساڵە و خەڵكی شارۆچكەی پیرمامە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند:ئەمڕۆ ئافرەتێكی عومرەكاری كورد بەناوی( سینام اسماعیل فتاح)  لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد.
ئەو عومرە كارە تەمەنی 68 ساڵە و خەڵكی شاروچكەی پیرمامە و ماوەی چەند رۆژێكە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە سەردانی عەرەبستانی سعوودیە كردووە.
شایانی باسە دوێنێ ئەو عومرەكارە بە هۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەلیك فەیسەڵ كراوە لە شاری مەككەی پیرۆز و هەموو ڕێككارە تەندروستییەكانی بۆ ئەنجامدراوە ،بەداخەوە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كەسوكارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەككەی نوێژی لەسەر بكرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەككە بە خاك بسپێردرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.