گروپی هێڵی ئاسمانی شیلی LATAM ڕایگەیاند، فڕۆكەكەیان لە فڕۆكەخانەی لیمای پایتەختی پیرۆدا لەسەر ڕێڕەوی فڕین بە ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنەوەدا كێشاوەو بەهۆیەوە دوو ئاگركوژێنەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی وڵاتی پیرۆ ڕایگەیاند، 20 سەرنشین چارەسەر وەردەگرن و لانیكەم دوو سەرنشین باری تەندروستییان سەختە.
هەروەها وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ٦١ كەس گواستراونەتەوە بۆ كلینیك و نەخۆشخانەكانی نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی خۆرخی چاوێز.
ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەمە بەهۆی بریندارانەوە بووە یان ڕێكارێكی خۆپارێزی.
پێدرۆ كاستیلۆ سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو دوو ئاگركوژێنەوە كرد و ڕایگەیاند، دوعای چاكبوونەوەی بریندارەكان دەكات.
تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە كە بۆچی ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوەكە چووەتە ناو ڕێڕەوی فڕین لەكاتێكدا فڕۆكەكە هەڵدەفڕێت و داواكاری گشتیش ڕایگەیاندووە كە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.