فرێدریك ویلهڵم نیچه (1844- 1900) یه‌ك له‌فه‌یله‌سوفه گه‌وره و كاریگه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كانه. كۆمه‌ڵێك كتێبی نووسیوه له‌وانه (زه‌رده‌شت ئاوای وت) ، (له‌دایكبوونی تراژیدیا) ، (ئاوابوونی بته‌كان) ، (ڕه‌گه‌زناسی ئه‌خلاق) ، (ئه‌مه‌یه مرۆڤ) ، (له‌ده‌ره‌وه‌ی چاكه و خراپه) ، (سپێده) ، (مرۆڤانه، زۆر مرۆڤانه)... ئیرڤین یالۆمی پزیشك و نووسه‌ر ساڵی 1992 رۆمانێكی له‌باره‌وه به‌ناونیشانی (كاتێ نیچه گریا When Nietzsche Wept) بڵاوكرده‌وه. ئه‌و رۆمانه كه 22 به‌شه، له‌شێوه‌ی ده‌روونییانه و شیكاری ده‌روونییه له‌ڕوانگه‌ی بوونگه‌رایی، ته‌ژییه له‌گفتوگۆی فه‌لسه‌فییانه له‌و چوارچیوه‌دا. تێیدا رۆماننووس زۆر لێهاتووانه ته‌كنیكی ده‌روونناسی نوێی و هونه‌ری رۆمانی ئاوێته‌ی یه‌كتری كرووه تاكو فه‌لسه‌فه‌ی نیچه به‌شێوه‌ی جوان و قووڵ ده‌ربكه‌وی.
ده‌ستپێكی رۆمانه‌كه به‌ڕووداوێكی تهندێشهییانه ده‌ستپێده‌كات له‌ڕۆژێكی ساڵی 1882 كه نامه‌یه‌كی (لو سالۆمێ) ی ژنه نووسه‌ر و هاوڕێی ئه‌دیبه گه‌وره‌كانی ئه‌وسا به (جۆزێف بروێر) ی پزیشكی ناوداری نه‌مسایی ده‌گات، ئه‌و پزیشكه‌ی چاره‌سه‌ری زۆر كه‌سایه‌تی ناوداری ئه‌وسای ئه‌وروپای كردبوو. ئه‌وسا ناوبراو به‌سه‌ردان له‌شاری ڤینیسیای ئیتاڵیابوو. له‌نامه‌كه‌یدا سالۆمێ داوای كردبوو له‌باره‌ی بابه‌تێكی گرنگ سبه‌ی كاتژمێر نۆ لهكافێی سۆرینتۆ یه‌كتری ببینین چونكه ئابیندهی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی له‌مه‌ترسیدایه. به‌ر له‌وه‌ی سالۆمێ بگاته شوێنی مه‌به‌ست بروێر بیر و خه‌یاڵی لای بێرتا پاین هایم بوو. ئه‌و كچه‌ی كه پێشتر چاره‌سه‌ری ده‌روونییانه‌ی بۆ ده‌كرد. كاتێك سالۆمێی ته‌مه‌ن بیست و یه‌ك ساڵه ده‌گاته شوێنه‌كه سه‌رنجی بروێر راده‌كێشی و پێیده‌ڵیت چاره‌سه‌ری فرێدریك ویلهڵم نیچه‌ی فه‌یله‌سوف بكات كه ئه‌وسا دووچاری غه‌مۆكی توندببوو، پێشتی ده‌ڵێت زۆر پزیشكی كردووه و نائومێدبووه، گه‌ر یارمه‌تی نه‌دات له‌وانه‌یه خۆی بكوژێت. به‌ڵام به‌مه‌رجێك نیچه نه‌زانێت ئه‌و یارمه‌تیدانه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سالۆمێیه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری ڤییه‌ننا و دوای تێپه‌ڕینی چوار حه‌فته، نامه‌یه‌كی دیكه‌ی له سالۆمێوه پێده‌گات. له‌وه‌یاندا نووسیبووی له‌و رۆژانه لهنۆڕینگهكهی سه‌ردانی ده‌كات. له‌كاتی گه‌یشتنیشی سالۆمێ پێیوت : "كه‌سه‌كه‌مان نائومێده نه‌ك نه‌خۆش". بروێر پێیده‌ڵیت : "چاره‌سه‌ری بێئومێدی دووره له‌كاری من". له‌و دانیشتنه سالۆمێ باسی پێوه‌ندی نێوان خۆی و نیچه ده‌كات. بروێر لێی ده‌پرسێ :"تۆ بوویه هۆی ئه‌و حاڵه‌ی نیچه؟" سالۆمێ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : "له‌دیدی ئه‌و به‌ڵێ، به‌ڵام كاره‌كه به‌و جۆره نییه". له‌كۆتایدا سالۆمێ جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كاته‌وه لای نیچه ناوی نه‌هێنێ. دواتر بروێر ئه‌و بابه‌ته لای سیگمۆند فرۆیدی هاوڕێی باس كرد كه ئه‌ویش وه‌ك دكتۆرێكی لێهاتوو كاری ده‌كرد. به‌ڵام بروێر له‌شوێن ناوی نیچه ناوی خواستراوی ئیكهارد مۆله‌ری بۆ به‌كارهێنا.
رۆژێك نیچه به‌هاندانی فرانس ئۆڤێربهك له‌شاری باسیلهوه به‌ره‌و ڤییه‌ننا چوو بۆ نۆڕینگه‌ی بروێر، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌ردانی 24 پزیشكی دیكه‌ی كردبوو. بروێر پشكنینی وردی بۆ ده‌كات و پرسیاری جۆراوجۆریشی ئاڕاسته ده‌كات. به‌وردیش و تێبینییهكانی تۆمار ده‌كات. له‌قسه‌كانی نیچه راز و په‌نهانی سهرسامكهرانهی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نموونه نیچه له‌باسی توانای بیركردنه‌وه وداڕێژتنی نووسین ده‌ڵێت : "ژماره‌یه‌كی زۆری كتێب له‌ناخمدایه، كتێبی زۆری تۆكمه و سه‌نگین، كتێبی وه‌ها كه ته‌نیا من ده‌توانم دایانڕێژم. هه‌ندێك كاتیش ژانه سهرهكهم به‌جۆرێكه له‌ئازاری ژانی مێشكمی ده‌زانم". لێهاتووانه و جه‌سوورانه و سهنگینیانه قسه‌كردنی نائومێدی پێوه‌دیارنه‌بوو بۆیه بروێر سه‌ریسوڕما. هیچ نیشانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌نائومێدی و گومانی خۆكوشتنی لێبه‌دی نه‌كرد. بۆیه ناچاربوو داوای لێبكات به‌دوور و درێژی باسی یه‌ك رۆژی ژیانی خۆی بۆ بكات، له‌و كاتانه‌ی كه زۆری بۆ ده‌هێنرێت. نیچه‌ش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : "ئه‌وه پرسیارێكی قوورسه". بروێر به‌شێوی ناراسته‌وخۆ ده‌یه‌ویست بزانێت كاریگه‌ری سالۆمێ به‌سه‌ر دۆخی چۆنه به‌ڵام ئه‌و به‌هیچ جۆرێك له‌و بابه‌ته نزیك نه‌ده‌بۆوه. له‌كۆتایدا بروێر پێشنیاری كرد دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی سهردانیبكاتهوه. به‌ر له‌ڕۆیشتنی نیچه دوو كتێبی خۆی پێدا كه پێشتر بروێر یهكێكیانی لای سالۆمێ دیبوو. دوای ئه‌و دیداره بروێر جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ فرۆید باس له بارودۆخی ئیكهارد مۆله‌ر (نیچه) ده‌كات. هه‌ردووكیشیان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت بارودۆخی ئه‌و ته‌واو جیایه و به‌په‌رۆشه‌وه لێكدانه‌وه بۆ ده‌كه‌ن. سه‌رقاڵبوونی بروێر به‌نیچه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه ماتیلدهی هاوسه‌ری بێزاربێت به‌تایبه‌تی چونكه به‌گرنگییه‌وه كتێبه‌كانی ئه‌وی ده‌خوێنده‌وه.
له‌كاتی دیاریكراو نیچه سه‌ردانی نۆڕینگه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه. دوای پشكنین و پرسیاری جۆراوجۆر بروێر پێشنیار ده‌كات بۆمایهوهك له كلینیكێك له‌ژێرچاودێری بخه‌وێنرێت. نیچه رازی نابێت و به‌نائومێدی ده‌رده‌چێت. به‌و مه‌به‌سته‌ی رۆژی دواتر به‌ره‌و شاری باسیل بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام نیوه‌شه‌و خاوه‌نی ئه‌و میوانخانه‌ی كه نیچه‌ی تێیدا مابۆوه به‌په‌له‌په‌ل بۆ ماڵی بروێر ده‌چێت و پێیڕادهگهیهنێ : "یه‌ك له‌میوانه‌كان ته‌ندروستی زۆر خراپه و لهگیرفانیشیدا ناونیشانی تۆ هه‌بووه بۆیه بۆلات هاتوووم". ئه‌ویش به‌په‌له ده‌یگاتێ و چاره‌سه‌ری خێرای بۆ ده‌كات. رۆژی دواتر نیچه هه‌ر سووڕه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام بروێر ئه‌و جاره پرسیاری لێده‌كات : "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ كه‌سێكی شاره‌زای بۆیه تكا ده‌كه‌م له نائومێدی رزگارم بكه، ته‌واو بێزارم خه‌ریكه بیرلهخۆكوشتن ده‌كه‌مه‌وه". پاش چه‌ند و چۆن رێكده‌كه‌ون رۆژانه بروێر چاودێری ته‌ندروستی ئه‌و بكات و ئه‌ویش له‌نائومێدی رزگاری بكات. كه‌واته هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه. نیچه رۆڵی چاره‌سه‌ركه‌ر ده‌گێڕێت.
به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو ئامێزی كۆمه‌ڵگه، ئیكهارد مۆله‌ر له‌ژووری ژماره 13ی كلینیكی لاوزۆن دهخهوێنرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌رجی له‌سه‌رخۆی بێت. رۆژانه بروێر سه‌ردانی ده‌كات و باسی گرفتی خۆی بۆ ده‌كات، دواتریش چاودێری باری ته‌ندروستی و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری بۆ دیاری ده‌كات. لهدیدارهكانیشیان كه زۆر به‌گرنگی و لێهاتووییه‌وه بروێر ده‌چێته ناو بابهتهكان، به‌شێك لهكڕۆكی فه‌لسه‌ی نیچه بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت. هاوكات نیچه زیاتر رۆڵی مامۆستای چاره‌سه‌ركه‌ری ده‌روونی ده‌گێڕێ دووره له‌و باره ناخۆشانه‌ی كه پێشتر به‌ده‌ستییه‌وه ده‌یناڵاند. له‌كۆتایی دیداری هه‌ر رۆژێكیش نووسه‌ر هه‌ستیارانه‌ی پۆخته‌ی پاداشته تۆماركراوه‌كانی ئه‌و دووكه‌سه‌ی به‌جیا داڕێژتووه كه له‌ناویاندا زۆر شت بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تی گومانییان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری. تا رۆژێك نیچه داوای لێده‌كات تاقیكردنه‌وه‌ی فكری بۆ ئه‌نجامبدات.
له‌و دیدارانه بروێر باسی گرفت و ده‌ربه‌ست نه‌بوون به‌پێوه‌ندی نێوان خۆی و بێرتا پاین هایمی بۆ ده‌كات ئه‌و كچه بیست و یه‌ك ساڵییه‌ی كه‌كاتی خۆی به‌هۆی مردنی باوكی دووچاری بارێكی خراپببوو. ماوه‌یه‌ك لهنۆڕینگهكهی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دا. بهبایهخپێدانی زیادی به‌و كچه ماتیلدهی هاوسه‌ری ده‌كه‌وێته گومان. كاتێكیش بێرتا به‌خه‌یاڵی خۆی و له‌ژێر كاریگه‌ربوون بههیستریا جاڕی ئه‌وه ده‌دات لهبروێر دووگیانبووه، ماتیلده ته‌واو تووڕه‌ده‌بێت و له‌ژێر كاردانه‌وه‌كانی بێرتا بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سویسرا ده‌گوازرێته‌وه و فراوله بێرگه‌ری ژنه سكرتێری بروێریش له‌و كاره‌ی ده‌رده‌كرێت. بروێر بۆ نیچه‌ی باس ده‌كات كه‌وێنه‌ی ئه‌و كچه به‌رده‌وام لهزیندهخهوی ئه‌و ئاماده‌یه و هه‌ست و هۆشی گرتووه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بروێریش له‌و گێڕانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه نیچه‌ش لای خۆیه‌وه گرێیه‌كانی ده‌روونی بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ سالۆمێ رووسی.
له‌و ماوه‌یه جارێكی دیكه سالۆمێ بهبروێر ده‌گاته‌وه به‌ڵام ئه‌و هیچی له‌سه‌ر نیچه پێناڵیت، بۆیه سالۆمێ به‌تووڕه‌یی جێیدههێلێ. دواتر رۆژێك بروێر و نیچه به‌یه‌كه‌وه پیاسه ده‌كه‌ن له‌و كاره‌شیاندا سه‌ر به‌گۆڕستانی جوله‌كه‌كانی شار داده‌گرن و له‌سه‌ر گۆڕی دایك و باوك و براكه‌ی بروێر ده‌وه‌ستن. شایه‌نی باسه له‌و رۆمانه‌دا ئه‌و چه‌وساندنه‌وه و به‌كه‌م سه‌یركردنه‌ی ئه‌وسای جوله‌كه‌كان له‌ئه‌وروپا ده‌بینرێت.
دواتر نووسه‌ر زۆر به‌جوانی وێنه‌ی دووچاربوونی بروێر بهبێرتای كێشاوه گوایه بهكاریگهربوون به قسه‌كانی نیچه و هه‌وڵدان بۆ ئازادبوون، له‌به‌رامبه‌ر ماتیلدهی هاوسه‌ری ده‌ڵێت : "ده‌مه‌وێت ئازاد بم". دوای ناڕازیبوونی ماتیلده، سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ماڵ و نۆڕینگه و شار جێده‌هێلێ و به‌ره‌و سویسرا ده‌چێت. له‌وێدا نزیكی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌بێته‌وه كه تێیدا بێرتا بۆ چاره‌سه‌ركردن خه‌وێنرابوو. كاتێك له‌دووره‌وه ده‌بینێ بێرتا به یارمه‌تی دكتۆر دوركین هه‌نگاو ده‌هاوێت و جه‌سته‌شی به جه‌سته‌ی ئه‌و لكاندووه، بروێر دڵی توندده‌بێت و وه‌های به‌خه‌یاڵدا دێت بێرتا هۆگری ئه‌و دكتۆره بووه، وه‌ك چۆن پێشتر هۆگر و شه‌یدای ئه‌و ببوو. ئیتر به‌رگه‌ی بینینی ئه‌و دیمه‌نه ناگرێت بۆیه ئه‌و شوێنه جێده‌هێلێ. دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه ڤییه‌ننا و خه‌یاڵیشی به‌وه سهرقاڵببو جه‌نگی له‌پێناو ئازادی هه‌ڵگیرساندووه له‌وپێناوه‌شدا ده‌ستبه‌رداری هه‌موو شته‌كانی پێشووی بووه، ماڵ، منداڵ، كار، پێگه. بێگومان په‌شیمانیشی لێده‌بینرێت. دواتر به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌چێت. له‌وێدا به سیمایه‌كی ناشیرین و شێوا و به‌رگی نامۆ، خۆی له ئاوێنه‌ی دوكانێك ده‌بینێ. بیریش له‌وه ده‌كاته‌وه پاره‌كانی گیرفانی هێنده نییه بۆیه ده‌بێت كارێك بكات. له‌ناو ئه‌و سه‌رقاڵییه سه‌خته فرۆید به‌ئاگای ده‌هێنێته‌وه ئه‌و له‌ژێر خه‌واندنی موگناتیسی دابوو. كاتێك بروێر ده‌بینێ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و هێشتا له‌گه‌ڵ فرۆیدی هاوڕێیه‌تی په‌شیمانی بۆ ماتیلده ده‌رده‌بڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماتیلده له هۆكاره‌كه‌ی بزانێت. رۆژی دواتر لای نیچه دهركاندی له‌نائومێدی رزگاری بووه و بێرتاشی له‌یادی خۆی ده‌ركردووه. پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانی به‌خه‌یاڵ به‌سه‌ریدا هات بۆ نیچه‌ی گێڕاوه، نیچه‌ش خه‌ونی خۆی بۆ باس ده‌كات لهخهونهكه گریابوو. لێره‌وه گریانی نیچه ده‌رده‌كه‌وێت كه ناونیشانی رۆمانه‌كه‌یه. دواتر نیچه دان به‌وه‌داده‌نێ تا ئه‌و كاته راستگۆنهبووه له‌گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی بۆ بروێر، بۆیه دوای دلنیابوون له دڵسۆزی ئه‌و، چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه. چیرۆكی یه‌كه‌م دیداری نێوان خۆی و سالۆمێ كه چه‌ند مانگێك پێش ئه‌و كاته بوو. دواتر گرفتی ئه‌وه‌ی كه دوای ئه‌وه‌ی داوای هاوسه‌رگیری لێكردبوو به‌ڵام ئه‌و پشتی تێكردو رووی بۆ له پاول رێی هاوڕێی هه‌ردووكیان وه‌رچه‌رخاند. ئه‌وسا بروێریش راستی پێده‌ڵێت و نامه‌كانی سالۆمێشی نیشانده‌دات. به‌وه‌ش نیچه تێده‌گات هه‌موو شته‌كان له‌سه‌ره‌تاوه بۆ هه‌لخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌و بووه. دواتر له‌كاتی باسكردنی ناوی سالۆمێ به‌راستی فرمێسك به‌چاوه‌كانی دادێتهخوار و به‌ده‌نگی به‌رزیش ده‌گریه‌ت. ئه‌وسا بروێر ده‌پرسێت : "ئه‌گه‌ر دڵۆپێكی فرمێسكت ده‌نگی هه‌بووایه چی ده‌وت؟". ئه‌ویش ده‌ڵێت "له‌كۆتایدا ئازادی كردم، ئه‌و هه‌مووه ساڵانه بهنكرابووم.... هاوار له‌ده‌ستی ئه‌و پیاوه". دواتر كه بروێر ده‌سته‌واژه‌ی (دۆستی ئازیز)ی بۆ به‌كارده‌هێنێ جارێكی دیكه نیچه ده‌گریه‌ت و ئاماژه به‌وه ده‌دات تا ئێستا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارنه‌هێناوه و پێشی نه‌وتراوه. هه‌رده‌میش خه‌ون به‌و جۆره ده‌سته‌واژانه ده‌بینێ. له‌كۆتایدا بروێر زۆر داوای لێده‌كات له‌گه‌ڵی بمێنته‌وه و ببێته یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێرانهكهی به‌ڵام نیچه رازی نابێت و ده‌ڕوات.
له‌كۆتایدا نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و چیرۆكه رووداوی راسته‌قینه نه‌بووه و نه‌شزانراوه نیچه سه‌ردانی دكتۆر بروێری كردبێت، به‌ڵام ناوی كه‌سه‌كان و پێگه‌كانیان راسته. ئه‌و رۆمانه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بوو به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتی یانه‌ی كۆمنۆلیسی زێڕینی بۆ چاكترین رۆمانی ئه‌ندێشه‌یی له‌لایه‌ن یانه‌ی كۆمنۆلیس له كالیفۆرنیا به یالۆم به‌خشرا. ئه‌مه‌و ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ش كراوه‌ته فیلم كه پینچاس پییری ده‌ریهێناوه و ئارماند ئاسانتی و بین كرۆس و كاترین وینیك و جوان پاكولا رۆڵیان تێدا گێڕاوه.
نووسه‌ر له‌چه‌ند دێڕێكدا:
• ئیرڤین ده‌یڤد یالۆم رۆژی 13ی حوزه‌یرانی ساڵی 1931 له شاری واشنتۆنی پایته‌ختی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاته‌دونیا. دایك و باوكی جولهكهبوون به‌هۆی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر و جه‌نگی ناخۆی له (رووسیا) سهریانههڵگرتبوو بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
• ساڵی 1956 كۆلیژی پزیشكی زانكۆی بۆستن ته‌واوكردنی. له‌و ساوه وه‌ك وه‌ك پزیشكی ده‌روونی و چاره‌سه‌ركه‌ری ده‌روونی وانه‌ی گوته‌وه. هاوكات وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواری ده‌روونناسی بوونگه‌رایی، كه ئه‌وه‌یان رێچكه‌یه‌كی نوێی ده‌روونناسییه.
• كۆمه‌ڵێك كتێبی له‌سه‌ر بواره‌كه‌ی خۆی وه‌ك پزیشكی ده‌روونشیكاری بڵاوكردته‌وه.
• دوای سه‌ركه‌وتنی له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانی كاتێك نیچه گریا دوو رۆمانی دیكه‌ی له‌باره‌ی دوو فه‌یله‌سوفی دیكه بڵاوكردته‌وه ئه‌وانیش به‌و ناوانه‌ن (ده‌رمانی شۆپنهاوه‌ر) و (كێشه‌ی سپینۆزا)
ئاكۆ عه‌بدوڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.