لهرێوڕسمێكدا له شاری هه‌ولێر كه‌له هۆتێلی چوارچرا به‌رێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵی له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی كورد و عه‌ره‌ب پێنجه‌مین كتێبی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر "كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس" له ژێر ناوی (گرنگی ده‌ق له‌پرۆسه‌ی نمایشی شانۆیی و چه‌ند بابهتێكیتر) بڵاوكرایه‌وه .
له باره‌ی كتێبه‌كه،له لێداوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند "كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس" راگه‌یاند" كتێبی(گرنگی ده‌ق له‌پرۆسه‌ی نمایشی شانۆیی و چه‌ند بابهتێكیتر) له 168 لاپه‌ڕه‌ی مام ناوه‌ند پێك هاتووه ، به‌سپۆنسه‌ری حه‌فته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ چاپ و بڵاكراوه‌ته‌وه ، نه‌خشه‌سازی و به‌رگ له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند شاهین نهجهمهدینهوه كراوه بۆكراوه".
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، كامه‌ران حاجی ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا پێم باش بوو، ئه‌م كتێبه‌و پێشكه‌ش به رۆحی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردووی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا" بكه‌م، چونهكه هه‌رده‌م خۆم به‌قه‌رزاری ئه‌و زاته ده‌زانم، كتێبه‌كه چه‌ندین بابه‌تی شانۆیی هه‌مه‌چه‌شنی وه‌رگێردراوه له خۆده‌گرێت، له هه‌مان كاتدا بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و شانۆگه‌رییانه نووسیوه كهنمایشهكانیان بینیون، وه‌كو شانۆكارێك نه‌وه‌كو ڕه‌خنه‌گری شانۆ ".
له‌كۆتاییدا هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر كامه‌ران حاجی ووتی" زۆر سوپاس بۆ به‌رێزانه‌ی هاوكاروپاڵپشتم بوون بۆ به‌چاپ گه‌یاندنی ئه‌م كتێبه، به‌تایبه‌تی مامۆستا هیوا سوعاد ، مامۆستا شاهین نه‌جمه‌دین، كاك فه‌یسه‌ڵ شێخانی ،له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژیانم سه‌یران".
شایانی باس كتێبه‌كه به تیراژی (500) دانه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان ژماره‌ی سپاردنی (1065) ساڵی 2022 پێدراوه، له هه‌ولێر له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات چاپكراوه.
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس ،له‌ساڵی 1965 له شاری رواندز له دایك بووه،له ساڵی 1993 په‌یمانگه‌ی هونهرهجوناكانی به‌غدای به‌شی شانۆی ته‌وا كردووه له ساڵی 2007 كۆلیژی هونه‌ری له موسڵ ته‌واو كردوه.
چوار كتابی به‌ناوه‌كانی ( ته‌خته‌ی شانۆ، شانۆی قوتابخانه‌یی، له‌گه‌ڵ شانۆدا، قیرانی شانۆ له نێوان وه‌رزاره‌تی رۆشنبیری و شانۆكاران) چاپكردووه له ئێستادا،دوو كتێبی تریشی ئاماده‌ییه بۆ چاپكردن به‌به‌رده‌وامی له‌بواری شانۆ و دراما له گۆڤاره‌كان و رۆژنامه‌كان ده‌نوسێت.
ئا- كامران
پێنجه‌مین كتێبی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند "كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس" بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.