لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی دەستپێكردنی ڕكابەریەكانی مۆندیالی قەتەر ، ڕۆژانە شاندی هەڵبژاردە بەشداربووەكان پەیتا پەیتا دەگەنە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
یه‌كێك له‌و شاندانه‌ش شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو كه گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەمەد لە دەوحە، لە ڕۆژانی ڕابردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا چەند یەكەیەكی ڕاهێنانی لە عەممانی پایتەختی ئوردن سازكرد‌و بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ قەتەرو لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی ئوردنی میوانداری بردەوە.
بەم دواییەش خۆسێ لویس گایا بەرگریكاری ماتادۆر دووچاری پێكان هات و له یاریەكانی مۆندیال دادەبڕێت و ئه‌لێخاندرۆ بالدی به‌رگریكاری لاوی یانه‌ی بارسێلۆنا شوێنی ده‌گرێته‌وه، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مێژووی خۆی تەنها جارێك لە ساڵی دووهەزارودەو لە باشووری ئەفریقیا نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناوە، لە مۆندیالی قەتەریش لە گڕوپی پێنجەم دایەو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەكانی كۆستاریكاو ئەڵمانیاو ژاپۆن دەبێتەوە، لە یەكەم دەركەوتنیشی لە پاڵەوانێتیەكەو لە بیستوسێی ئەم مانگەدا یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆستاریكا دەكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا بۆ به‌شداریكردن له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر گه‌یشته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا دوای سیی و شه‌ش ساڵ دابڕان جارێكی دیكه به‌شداری له جامی جیهان ده‌كات كه ئه‌مه دووه‌مجاره ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه گه‌یشتۆته كۆتاییه‌كانی مۆندیال، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می له پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوهه‌شت خاڵ به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا له گڕوپی شه‌شه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ر دایه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكاو مه‌غریب و كڕواتیا یاری ده‌كات، له یه‌كه‌م یاری خۆشی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له بیست وسێی ئه‌م مانگه‌دا، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ده‌بێته‌وه، ئه‌لفۆنسۆ دێڤێز به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونشن یه‌كێكه له یاریزانانی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا بۆ جامی جیهان، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌م دواییه دووچاری پێكان له ئه‌ژنۆی هات.
هه‌ر له به‌رده‌وامی گه‌یشتنی شاندی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر بۆ ئه‌و وڵاته، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا گه‌یشته ده‌وحه، لوكا مۆدریچ و هاوڕێكانی شان به شانی زلاتكۆ دالیچی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌مه‌د دابه‌زین، كڕواتیا له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یۆگسلافیا، سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت و له‌و كاته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا له پێنج پاڵه‌وانێتی جامی جیهان به‌شداری كردووه‌و له مۆندیالی پێشوو گه‌یشته یاری كۆتایی و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا دۆڕاو پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له مۆندیالی ئه‌مجاره‌ش كڕواتیا له گڕوپی شه‌شه‌م دایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی كه‌نه‌داو مه‌غریب و به‌لجیكا ده‌بێته‌وه، له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیشی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له بیستوسێی ئه‌م مانگه‌دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب یاری ده‌كات .
هه‌ڵبژارده‌ی غانا یه‌كێكه له‌و پێنج هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا كه به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌كات و له قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ره‌كه‌یدا به‌ربه‌ستی نێجیریای بڕی و بۆ چواره‌م جار له مێژووی خۆی گه‌یشته كۆتاییه‌كانی جامی جیهان.
یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی غانا به پۆشینی جل و به‌رگێكی ڕه‌سه‌ن و دێرینی هۆزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له فڕۆكه دابه‌زین، ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی غانا له پله‌ی شه‌ستویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دایه كه ئه‌مه‌ش نزمترین پله‌یه له ئاستی هه‌ر سیی و دوو هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كه‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ر، باشترین ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌ی غانا له‌و مۆندیالانه‌ی به‌شداری تێدا كردووه، گه‌یشتنی بوو بۆ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی دووهه‌زاروده‌ی باشووری ئه‌فریقیا، له‌م قۆناغه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی غانا به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای دۆڕا، له مۆندیالی ئه‌مجاره‌شدا، غانا له گڕوپی هه‌شته‌م دایه‌و جارێكی دیكه ڕووبه‌ڕووی ئۆرگوای ده‌بێته‌وه، ئه‌مه وێڕای هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و كۆریای باشوور كه له هه‌مان گڕوپ دان .
له‌لایه‌كی دیكه‌و له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه شاندی هه‌لبژارده‌ی پرتوگال گه‌یشته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر بۆ به‌شداری كردن له‌یاریه‌كانی مۆندیال.
شاندی هه‌لبژارده‌ی پرتوگال به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رناندۆ سانتۆس و ته‌واوی یاریزانه‌كان له فرۆكه‌خانه‌ی حه‌مه‌دی ده‌وحه دابه‌زین و دواتریش به‌ره‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان به‌رێكران . هه‌لبژارده‌ی پرتوگال رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو دوایین یاری ئاماده‌كاری خۆی ئه‌نجامداو به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌لبژارده‌ی نێجیریای میوانی برده‌وه و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووش پرتوگال یه‌كه‌م یاری خۆی له مۆندیال و له‌میانی یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی هه‌شته‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی غانا ئه‌نجام ده‌دات و دواتریش روبه‌رووی ئۆرگوایی و كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه .
شایه‌نی باسه باشترین ده‌سكه‌وتی پرتوگال له مێژووی مۆندیاله‌كان به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێیه‌م له مۆندیالی ئینگلته‌رای سالی هه‌زارو نۆسه‌ت و شه‌ست و شه‌ش و پله‌ی چواره‌می مۆندیالی ئه‌لمانیای دوو هه‌زارو شه‌ش بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.