له یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری و به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی میسر بووه‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له وڵاتی كوێت به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی میسر به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی سیی و چواردا، یاریزان مسته‌فا محه‌مه‌د گۆڵێكی بۆ میسر تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له یه‌كه‌م خوله‌كی گێمی دووه‌میش یاریزان مه‌حموود حه‌سه‌ن ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می میسیریه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه یاریزان لویس ئۆپێندا تاكه گۆڵی به‌لجیكای له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش تۆماركرد، ئه‌م یاریه وه‌ك دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بوو به‌ر له به‌شداریكردنی له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر، له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌لجیكا له گڕوپی شه‌شه‌م دایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی كه‌نه‌داو مه‌غریب و كڕواتیا ده‌بێته‌وه.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا میسر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر به‌لجیكا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.