Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:24

داعش لە هێرشێكدا چوار سەربازی سوپای عێراقی لە كەركوك كوشت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای كەركوك چوار ئەندامی سوپای عێراق كوژراون.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر سەنگەرەكانی فەوجی 1ی لیوای 31ی سەر بە فیرقەی 8 سوپای عێراق، لە نێوان گوندی چیمەن و شارەدێی قەرەهەنجیر.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەو هێرشەدا چەكدارانی داعش چوار سەربازی سوپای عێراقیان كوشتووەو دواتریش مۆبایل و چەكی سەربازەكانیان دزیوە.
دوای رووداوەكەش عەلی فرێجی، فەرماندەی هێزەكانی عێراق لەكەركوك تووڕەیە و بەسەر ئەفسەری هەواڵگری ئەو فەوجەدا هاوار دەكات و دەڵێت: ئەگەر زانیاری پێشوەختت هەبوایە ئەمانە نەدەكوژران.

لە بارەی هێرشەكەی داعش بۆ سەر هێزەكانی سوپای عێراق، هەڵۆ جەباری، پەیامنێری كوردستان تیڤی گەیشتە نزیك شوێنی رووداوەكە و زانیاری زیاتری خستە روو...

لە بارەی هێرشەكەی داعش بۆ سەر هێزەكانی سوپای عێراق، هەڵۆ جەباری، پەیامنێری كوردستان تیڤی گەیشتە نزیك شوێنی رووداوەكە و زانیاری زیاتری خستە روو...

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.