سادیۆ مانێ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به‌هۆی پێكان به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ناكات كه ئه‌مه‌ش گورزێكی كوشنده‌یه به‌ر هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌وێت.
مانێ له ڕۆژانی ڕابردوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پێكانه‌كه‌ی كرا‌و به‌و هۆیه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریزانه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه، یه‌كێتی تۆپی پێی سه‌نیگال له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرایكرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌ی بایرن میونشن ناوی له پێكهاته‌ی سه‌نیگال بۆ یاریه‌كانی جامی جیهان تۆماركرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری و چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانی، به ناچاری له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر داده‌بڕێ.
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال له گڕوپی یه‌كه‌می مۆندیال دایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاده‌كانی قه‌ته‌ری میواندارو هۆڵه‌نداو ئیكوادۆر ده‌بێته‌وه.
سادیۆ مانێ به‌هۆی پێكان به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ناكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.