Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:33

سەرۆكی كۆریای باكوور هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور سوێندی خواردووە كە وەڵامدانەوەی پیۆنگ یانگ پتەو دەبێت و لە ئەگەری هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر وڵاتەكەی، بۆمبی ئەتۆمی بەكاربهێنێت.
ئاژانسەكە لە زاری كیمەوە ڕایگەیاندووە، كە پیۆنگ یانگ بە چەكی ئەتۆمی وەڵامی چەكی ئەتۆمی دەداتەوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە كیم بە شێوەیەكی شەخسی سەرپەرشتی هەڵدانی ئەو مووشەكەی كردووە كە لە ڕۆژی هەینی كۆریای باكوور ئەنجامی داوە.
هەروەها كەناڵی KCNA بڵاویكردەوە، كیم لەگەڵ كچە خۆشەویستەكەی و هاوسەرەكەی بەشداری لە هەڵدانی مووشەكەكەدا كردووە. 
لەوباریەوە كەناڵی KCNA ڕایگەیاندووە، هەڵدانی مووشەكی نوێی هواسۆنگ-17 لە ڕۆژی هەینیدا بە ڕوونی متمانەپێكراوی سیستەمی چەكی ستراتیژی گەورەی نوێی نیشانداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە كیم جۆنگ ئون رایگەیاندووە كە هێزە ئەتۆمییەكانی كۆریای باكوور گەیشتوونەتە ئەوپەڕی توانایەكی نوێ كە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەر هەڕەشەیەكی ئەتۆمی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.