به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا، ناوبژیوانی ئیتاڵی دانیێلی ئۆرساتۆ یه‌كه‌م یاری مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندارو ئیكوادۆر به‌ڕێوه‌ده‌بات.
یاریه‌كه‌ش ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له سه‌ر یاریگای به‌یت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئۆرساتۆ له بیستوسێی ئه‌م مانگه ته‌مه‌نی ده‌بێته چلوحه‌وت ساڵ، ئه‌م ناوبژیوانه بۆ یه‌كه‌مجاره یاریه‌كانی مۆندیال به‌ڕێوه‌ده‌بات، پێشتریش چه‌ندین یاری گرنگی به‌ڕێوه‌بردووه دیاترینیان یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ بوو له وه‌رزی دووهه‌زارونۆزده بۆ دووهه‌زار و بیست له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان كه له ئه‌نجامدا بایرن میونشن به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی خوله‌كه‌ی برده‌وه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئۆرساتۆ به باشترین ناوبژیوانی جیهان ده‌ستنیشانكرا.
ناوبژیوانی ئیتاڵی دانیێلی ئۆرساتۆ یه‌كه‌م یاری مۆندیال له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر و ئیكوادۆر به‌ڕێوه‌ده‌بات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.