یه‌كێتی تۆپی پێی نێودوڵه‌تی فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر، فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان له ده‌وروبه‌رو ناو یاریگاكانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
فیفا ئه‌م بڕیاره‌ی دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی قه‌ته‌ر ده‌ركرد، ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنی كلتوری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ڕۆشنبیری گشتی وڵاتی میواندار، به‌م دواییه‌ش به‌رپرسانی باڵای وڵاتی قه‌ته‌ر فشاری زۆریان خسته سه‌ر فیفا تا چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی ڕه‌فتاری گشتی و سنوورداركردنی هه‌ڵسوكه‌وتی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی جامی جیهان ده‌ربكات، به شێوه‌یه‌ك ئه‌م بڕیارانه له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ژیان و كلتوری هاوڵاتیانی قه‌ته‌ر گونجاو بێت.
فیفا: له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی مۆندیال فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان له ده‌وروبه‌رو ناو یاریگاكان قه‌ده‌غه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.