لە درێژەی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران لە خەڵک، چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئازاد حوسێن پوور، محەممەد ئەحمەدی گاگەش، مێهران ڕەحمانی و کەماڵ ئەحمەدپوور لە مەهاباد شههیدبوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی،18 ى11 ى 2022، محەممەدی ئەحمەدی گاگەش، تەمەن 43 ساڵ، دوای گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی بهخاكسپاردنی تەرمی ئازاد حوسێن پوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران شههید كرا.
بەپێی ئەو گرت ڤیدیۆیەی کە بەدەستی هەنگاو گەیشتووە و بڵاویكردووهتهوه، دەردەکەوێت کە لە کاتێکدا محەممەد ئەحمەدی گاگەش لە سەربانی ماڵەکەی ڕاوەستاوە و بەشداریی خۆپیشاندانی نەکردووە، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانهوه کراوەتە ئامانج و گولـله بەر سەری کەوتووە.
ئازاد حوسێن پوور، شەوی پێنجشەممە ٢٦ خەزەڵوەر، لە بەرخۆدانی خەڵکی مەهاباد، لە پشتەوە کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزە حکوومەتییەکان و گیانی لەدەست دابوو.
لەلایەنی دیکەوە، کەماڵ ئەحمەدپوور، خەڵکی مەهاباد، شەوی هەینی رابردوو، لەدوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران، لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی" ئەو شارە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. تەرمی کەماڵ ئەحمەدپوور ئەمڕۆ شەممە، لە نێو ئاپۆرای خەڵکی مەهاباد بە خاک سپێردرا.
هەروەها، مێهران ڕەحمانی، خەڵکی مەهاباد، کە لە بەرخۆدانی خەڵکی ئەو شارە، شەوی پێنجشەممەی رابردوو، دوای ئهوهی بە سەختی برینداردهكرێت، ڕۆژی هەینی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی "خومەینی" شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.