یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ڕایگه‌یاند به‌فه‌رمی ده‌ست به ڕێكاره یاساییه‌كان له دژی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌ویش دوای لێدوانی ئاگرینی یاریزانه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ئێریك تین هاگی ڕاهێنه‌رو به‌رپرسانی یانه‌كه له دیداری له‌گه‌ڵ بێژه‌ری به‌ناوبانگی بریتانی پێرس مۆرگان كه له ڕۆژانی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌و تیایدا ڕاهێنه‌رو به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی به بێڕێزو خیانه‌تكار ناوبرد، كارگێڕی مان یونایتد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه ده‌ستیان به كۆمه‌ڵێ ڕێكارو هه‌نگاوی یاسایی گونجاو له به‌رامبه‌ر كریستیانۆ كردووه‌و تا یه‌كلایی بوونه‌وه‌و كۆتایی هاتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ڕێكاره‌كان بڵاوناكه‌نه‌وه.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی ڕوونیكرده‌وه كه كریستیانۆ به‌م لێدوانه‌ی به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مان یونایتد پێشێل كردووه، بۆیه پارێزه‌رانی یانه‌كه ده‌توانن سوود له‌مه وه‌ربگرن و له ڕووی یاساییه‌وه داوای سزادانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌و دواتر هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.