له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شمشێربازی كوردستان، كۆتایی به پاله‌وانێیه‌تی شمشێربازی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان هات.
به‌ئاماده‌بوونی د.دیار محه‌مه‌د سدیق جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و م.سه‌ركار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، د.سه‌ركۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شمشێربازی كوردستان، كۆتایی به پاله‌وانێتیه‌تی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌شاری سلێمانی هات.
له پاله‌وانێتییه‌كه‌دا 17 یانه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له كوڕان و كچان به‌شداربوون و دوای ڕكابه‌رییه‌كی 2 ڕۆژه‌ی نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه بوو:
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان
1- ڕزگار سه‌عید ڕه‌سوڵ - یانه‌ی توركمان
2- ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د- یانه‌ی سه‌وره
3- محه‌مه‌د سه‌لاحه‌ددین - یانه‌ی پێشكه‌وتن
سێیه‌می دووباره- محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم - یانه‌ی هه‌ندرێن.
له‌سه‌ر ئاستی كچان
1- مه‌ریه‌م شاهین - یانه‌ی هه‌ندرێن
2- كاڵێ كامه‌ران جه‌مال - یانه‌ی پێشمه‌رگه
3- ئایه خۆشڤی - یانه‌ی دهۆك
سێیه‌می دووباره- ئاواس عه‌بدولقادر مسته‌فا- یانه‌ی زانكۆ.
له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن د.دیار محه‌مه‌د سدیق جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و م.سه‌ركار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و د.سه‌ركۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شمشێربازی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی یه‌كێتییه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر پاڵه‌وانان دابه‌شكرا.
كاروچاڵاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان، به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
19ى11ى2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.