Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:36

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە شوێنی پرسەكەی شەهیدانی تەقینەوەكەی سلێمانی 

کوردستان TV
100%

كەمێك بەر لە ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان  بۆ بەشداریكردن لە پرسەی شەهیدانی تەقینەوەكەی گەرەكی كازێوەی شاری سلێمانی، گەیشتە شوێنی پرسەكە.
ئەمڕۆ شەممە 19-11-2022 تەرمی 15 شەهیدی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی لە گۆڕستانی كەڵەكن بەخاك سپێردران.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە سیستمی گازی شل (LPG) كە لە یەكێك لە ماڵەكانی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی روویدا، وێڕای خاپووربوونی خانووەكە هاوكات زیانی بە ژمارەیەك خانوو و ئۆتۆمبێڵی نزیك لە رووداوەكە گەیاند، هەروەها 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12 كەسی دیكەش برینداربوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.