Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:25

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 19ـی 11ـی 2022 لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردن بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە پرسەی قوربانییانی ڕووداوەکەی سلێمانی سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: هیوادارم حزبەکان لە پەرلەمان لەسەر ئەم بابەتە ڕێک بکەون.

ڕاشیگەیاند: ئێستا پەرلەمان بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کراوەتەوە، پێویستە لەماوەی ئەم ساڵەدا هەڵبژاردن بکرێت.

سەبارەت بە یەکڕیزی لایەنەکان جەختی کردەوە کە وەکوو بنەما ئێمە بەبێ ئەوەی یەکدەنگ بین ناتوانین هیچ دەستکەوتێک بەدەست بهێنین، ئەوەی گرنگە دەبێت بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان لەسەرووی هەموو شتێکەوە بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە سەردانی یەکێتی دەکەین و هەوڵی جددی دەدرێت هەموو کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.