جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 19ـی 11ـی 2022 ڕایگەیاند، پێشنیازیان ئاراستەی حکوومەتی فیدراڵ کردووە کە ڕەشنووسی بودجە بە هەمانگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت.
د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: هیوادارین ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە بابەتی بودجەدا ڕووی دا، دووبارە نەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند: پێشنیارێکمان ئاراستەی حکوومەتی فیدراڵ کردووە کە ڕەشنووسی یاسای بودجە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ناکۆکی لەسەر بودجە لەناو پەرلەمان لە کاتی دەرکردنی یاساکەیدا.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە حکوومەتی فیدراڵی ئامادەیە و لێژنەی دانوستانکاری دیاری کردووە و چاوەڕێی هاتنی شاندی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.