Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:32

ڕوونکردنەوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 19ـی 11ـی 2022 ڕوونکردنەوەی لەسەر هەناردەکردنی چەک لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران دا و ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەواڵی چەند ماڵپەڕێکی ئێرانی لەسەر زاری جۆن بۆڵتن لەبارەی هەناردەکردنی چەک بە قاچاخ لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران ڕایگەیاند: سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێبنەمایە ڕەت دەکەینەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی ئێران، هەواڵێکیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکوومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە چەک لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەت دەکاتەوە کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

19ـی 11ـی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.