پەرلەمانی ئەوروپا هەفتەی داهاتوو لهبارهی سەرکوتکردنی توندوتیژانهی ناڕەزایەتییەکانی ئێران كۆ دهبێتهوه.
هانا نیومان، نوێنەری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا لە تویتێکدا نووسیویەتی، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی دیکە سەبارەت بە سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندهرانی ناڕازی لە ئێران ئەنجام دەدات.
هەروەها نووسیویەتی "جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە دەبێت."
نوێنەری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا ئاشكرای كرد، بڕیاره ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش کۆبوونەوەیهک سەبارەت بە سهركوتکردنی توندوتیژانهی خۆپیشاندهران لهلایهن حكومهتی ئهو وڵاته ساز بكات.
ئەمەش له كاتێكدایه ههفتهی ڕابردوو، یەکێتیی ئەوروپا ناوی 29 بهرپرس و 3 دامەزراوەی سهر به کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خسته نێو لیستی سزاكانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.