وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممە 31-10-2022 خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی راگەیاند.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەكشەممە 20-11-2022 مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ،وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دابەش دەكرێت.
هەروەها سبەی دووشەممە 21-11-2022 مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان،سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەكرێت
هەر بەگوێرەی خشتەكە لە ڕۆژانی 22-23 ی 11 ی 2022 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دێت.
سبەی مووچەی هەر سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.