Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:27

ڤیدیۆ.. فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و كوردستانی سوریا بۆردومان دەكەن

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانییان دەستپێكرد و چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و كوردستانی سوریایان بۆردومان كرد.
لەوبارەیەوە میدیاكانی توركیا  بڵاویانكردۆتەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە چەند شوێنێكی پەكەكەیان لە سلێمانی، شەنگال، قەندیل ، پارێزگای دهۆك و هێزەكانی سوریای دیموكرات لە باكووری سوریا كردۆتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری توركیا لە تویتێكدا بەناونیشانی "كاتی حیسابكردنە" ئاماژەی بەوەشكردووە، "وەڵامی هێرشە خیانەتكارەكانی خراپەكاران دەدرێتەوە".
هەروەها وەزارەتی بەرگریی توركیا، یەكەمین دیمەنی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكەی بۆ سەر ئامانجەكانی لە باكووری سووریا و كوردستانی عێراق بڵاوكردەوە.
دوای هێرشەكەی توركیا، ئیدارەی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڕەشەكانی توركیای شەرمەزار كرد و هۆشداریدا لەوەی لێدانی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئەوان ، ناوچەكە دەباتە ناو شەڕێكی درێژخایەن و دەرئەنجامی خەیاڵنەكراوی لێدەكەوێتەوە.

هەروەها هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاندووە كە توركیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر كۆبانیی سوریا كە دەكەوێتە سەر سنووری توركیا و ناوچەكانی دیكەی سوریا دەستپێكردووە، هاوكات ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە كە لە هێرشەكانی توركیادا 12 چەكداری هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی سوپای سوریا كوژراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.