به‌بۆنه‌ی په‌نجا ساڵه‌ی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕی كوردایه‌تی وه‌هاباغای رواندزی، له‌لایه‌ن نوێنه‌ری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێز سیداد بارزانی له 29/10/2022 له پێچه‌كانی نێوان كاولۆكان و رواندز په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری وه‌هاباغای رواندزی لادرا، له‌هه‌مان رۆژدا له‌هۆڵی بۆنه‌كانی رواندز یادێكی شكۆدار كرایه‌وه كه جگه له وتاری سه‌رۆك بارزانی و كورتكراوه‌ی فیلمیكی دۆكیۆدرامی پێشكه‌شكرا و له پیشانگایه‌كی بهڵگهیشدا نزیكه‌ی 75 وێنه و نامه‌ی كۆنی به‌ڵگه‌یی خرانه روو، هه‌روه‌ها كتیبێكی قه‌باره گه‌وره‌ش به ناونیشانی (عه‌بدولوه‌هاب رواندزی، وێنه، دۆكیۆمینت، یاده‌وه‌ری) به 96 لاپه‌ڕه پێشكه‌ش به مێوانان كرا كه تیایدا زۆر راستی مێژوویی تیادا پشتڕاستكرابوونهوه، له وتارێكیشدا ئازاد جندیانی له‌بری بنه‌ماڵه‌یاندا سوپاسی پشتگیری سه‌رۆك بارزانی كرد بۆسازدانی ئه‌و یاده و سوپاسی ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و ئاماده‌بوانی به‌ڕێزی كرد، هه‌روه‌ها له دووتۆی وتاره‌كه‌شیدا، جندیانی راسته‌وخۆ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی خۆی به كاری سیاسی ئۆرگانی له نێو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند.
هه‌ندێك زانییاری پێویست له‌سسه‌ر په‌یكه‌ر و پاركه‌كه:
- په‌یكه‌ره‌كه وه‌كو خۆی له وێنه‌ی وه‌هاباغا وه‌رگیراوه كاتێك له‌ژووری چاوه‌ڕوانیكردنی له‌سێداره‌داندا بوو، له‌پشتی وێنه‌كه‌ش نامه‌یه‌كی ماڵئاواییكردنی بۆ ماڵباته‌كه‌ی نووسیوه.
- په‌یكه‌ره‌كه له میتاڵی (بڕۆنز) دروستكراوه.
- به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه 3 مه‌تره به‌مه‌ش به‌رزترین په‌یكه‌ری بڕۆنزه له كوردستانی باشوور.
- دوای په‌یكه‌ری حوسێن حوزنی موكریانی، په‌یكه‌ره‌كه دووه‌م په‌یكه‌ری بڕۆنزه له‌شاری رواندز، كه له هه‌ولێری پایته‌خت ته‌نها دوو په‌یكه‌ری بڕۆنزی لێ دانراوه.
- قورسایی په‌یكه‌ره‌كه، نزیكه‌ی 550 كیلۆگرام میتاڵی بڕونزه (جگه له‌و بۆڕی و ئاسنه پاڵپشتیانه‌ی كه له‌ناو په‌یكه‌ره‌كه‌دا هه‌ن).
- په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش (مه‌سعودی ره‌حیمی) دروستكراوه كه خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و هونه‌رمه‌ند صهلاحیش هاوكار و ده‌ستیاری بوو.
- نمونه‌ی به‌رایی په یكهرهكه له شاری سنه بوونیادنراوهو دواتر قاڵبگیری بۆ كراوه، له كوره‌خانه‌ی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی میتاڵی تارانی پایته‌ختی ئێران به بڕۆنز داڕێژراوه‌و كاری لێكدانه‌وه‌ی پارچه‌كان و ورده‌كاری كۆتایی بۆ كراوه.
- بنكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه مه‌ترێك و بیست و پێنج سانتیمه‌تره‌و له‌به‌ردی مه‌رمه‌ری سروشتی بونیادنراوه كه له كانه به‌رده‌كانی قوبه‌ی گه‌ڵاڵه هێنراون.
- كاتی به‌جێهینانی هه‌موو قۆناخه‌كانی په‌یكه‌ره‌كه له شاری سنه و تاران، نزیكه‌ی سێ مانگ بوو.
- بنكه‌كه به كۆنكریتی پاڵپشت به شیشی ئاسن كراوه كه جگه له بنكه‌كه بهقولایی 75 سانتیمه‌تریش له‌ژێر ئه‌رزه‌وه كۆنكریتكراوه، به به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕی سروشتی چاك نه‌كراو(لوس نه‌كراو) رووپۆشكراوه كه له‌شێوه‌ی لوتكه‌ی شاخێك بونیادنراوه، ئه‌وه‌ش هێمایه‌كه بۆ خۆڕاگری ئه‌و كه‌سایه‌تییه و وێناكردنه بۆ لوتكه‌ی هه‌ڵوێستی كه‌سایه‌تییه‌كه كه دلێری و نه‌به‌زینه له‌به‌رامبه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی.
- له‌لای چه‌پی بنكه‌كه ده‌قی نامه‌ی وه‌هاباغا كه له‌پشتی وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، له‌سه‌ر به‌ردێكی سپیی مه‌ڕمه‌ڕی سروشتی وه‌كو خۆی له‌ڕێی ئامێری هه‌ڵكۆڵینی ئه‌لیكترۆنی لیزه‌ری هه‌ڵكۆڵدراوه (قه‌باره‌ی مهرمهرهكه 60 سه‌نتیمه‌تر به 90 سانتیمه‌تره ).
- ژینگه‌ی ده‌وروپشتی په‌یكه‌ره‌كه بریتییه له پێچه‌كانی نێوان كاولۆكان و رواندز وخهرهندی رواندز، له‌دووره‌وه‌ش شاخی هه‌ندرێن و زۆزك و گۆڕه‌ز و دۆرمجهل و كاولۆكان و ده‌شتی دیانا بوونه‌ته باگراوندێكی جوان كه زیندووی زیاتری به په‌یكه‌ره‌كه به‌خشیوه.
- په‌یكه‌ره‌كه باخچۆكهیهكی بچووكی بۆ دروستكراوه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 634 مه‌تر دووجایه و تیایدا به دیزاینێكی جوان دوو به‌شی چیمه‌ن و نزیكه‌ی چل دار و دره‌ختیله و زیاتر له هه‌شتا گولی كورتیله‌ی گرتۆته خۆ، هه‌روه‌ها 10 كورسی دانیشتن و پشوودانی سێ كه‌سی له راڕهوكاندا جێگیر كراوه، دیوارێك له‌به‌ردی سروشتی شاخی به‌نی ههریرێ له‌سه‌ر لێواری هه‌ڵدێری خه‌ره‌ند بونیادنراوه به‌جۆرێك كه به‌چیمه‌نتۆ له‌سه‌ر یه‌ك دانه‌نراوه، به‌ڵكو دیواره‌كه به دوو ریز رێكخراوه كه به چیمه‌نتۆ هه‌ردوو ریزه به‌رده‌كه قایمكراوه، به بۆڕی ئاسنیش سهرپۆشكراوه بۆ پاراستنی مێوانان و منداڵه‌كانیان له هه‌ڵدێران، پاركه‌كه به كۆمه‌ڵێك ستونی رووناكردنه‌وه و چرای رووناكی سه‌ر دیواره به‌ردینه‌كه رازێنراوه‌ته‌وه، چوار كامیرای چاودێریش دانراون كه روویان له پاركه‌كه و شه‌قامه‌كه‌یه.
- له سه‌ره‌تای باخچه‌كه‌دا پارتێشنیكی گه‌وره دانراوه كه له‌سی پارچه مه‌ڕمه‌ری سروشتی كه قه‌باره هه‌ر یه‌كێكیان 50 سانتیمه‌تر به مه‌ترێكه هه‌ر پارچه و زانیاری كورتی له‌سه‌ر ژیانی وه‌هاباغای رواندزی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به هه‌ڵكۆڵین تیادا جێگیركراوه.
- هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌كه و پلان و نه‌خشه‌سازی به‌رایی پاركه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب جندیانییهوه كراوه، جێبه‌جێكردنی پلان و نهخشهسازییهكه له لایه‌ن ئه‌ندازیاری رووپێو گه‌یلان حاجی یاوه‌ر كاولۆكییهوه كراوه كه تواناكه‌ی له ئه‌ندازیارێكی رووپێو زیاتره، كه جگه له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه، گۆڕانكاری زۆر باشیشی له نه‌خشه‌سازی پاركه‌كه وبنكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌دا ئه‌نجام دا، كۆی كاره‌كانی باخچه‌كه زیاتر له دوو مانگی خایاند، پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن فه‌یلی عه‌بدولوه‌هاب جندیانییهوه سه‌رپه‌رشتی كرا.
- كۆمه‌ڵێك وه‌ستا و كرێكار و ئاسنگه‌ر و باخه‌وانی شاره‌زا به‌شداربوون له بوونیادنانی باخچه‌كه.
- گشت تیچووهكانی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه و باخچه‌كه و یادكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆك بارزانی بوو (له‌هه‌ندیك بڕگه‌كانی خه‌رجی پڕۆژه‌كه، به‌تایبه‌تی له دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه، له‌سه‌رووی خه‌رجی خه‌ملێنراو بوون، بۆیه خه‌رجی كورتهێنانه‌كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی وههاباغاوه پڕكرایه‌وه).
- گشت دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی رواندز و سۆران خه‌مخۆر و هاوكاربوون له ته‌واوكردنی كاره‌كان (سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، قائیمقامی رواندز، به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی، ئاو، كاره‌با و ئاسایش، هاتووچۆ)
تیبینی و داواكاری:
- مخابن هه‌ر دوای ته‌واوبوونی باخچه‌كه كۆمه‌ڵێك ئه‌سپی زۆر جوان چیمه‌ن و گوڵه‌كانی باخچه‌كه‌یان كردبوو به له‌وه‌ڕگا، توانیمان له‌ڕێی ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌سپه‌كان دووریان بخه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا كۆمه‌ڵێك چێڵ و مانگا رۆژانه روو له‌م پارچه سه‌وزاییه ده‌كه‌ن، ئینجا به دروستكردنی دیوار و ناوبڕ بۆ باخه‌كه له به‌های په‌یكه‌ر و باخه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه په‌یكه‌ر پێویسته له‌ناو خه‌ڵك و ژینگه‌دا بێت، بۆیه داواكارین له خاوه‌ن مانگاكان كه یارمه‌تیمان بده‌ن له پاراستنی باخچه‌كه كه رۆژانه به ده‌یان كه‌س گه‌نج و پیر و منداڵ بۆ پشوودان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، هیوادارم ئه‌م تكا و داواكاریه‌مان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت.
- سوپاسگوزاری: بۆ له چاپدانی كتیبه‌كه ته‌نها كاغه‌ز و پلیتمان كڕی، خاوه‌نی چاپخانه‌ی (روكسانا) كاك فه‌رید شیوهزووری ئاماده‌نه‌بوو مافه داراییه‌كانی چاپكردنی كتێبه‌كه وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش جێگای ریز و سوپاسه.
- سوپاسی بێ كۆتامان بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ماندوو بوون و هاوكاربوون
ئا- هه‌ڵگورد جوندیانی
په‌یكه‌ری عه‌بدولوه‌هاب رواندزی و تۆماری زانیارییه‌كان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.