له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان، له پارێزگای دهۆك كۆتایی به پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه له‌سه‌ر ئاستی كچان بۆ یانه‌كانی كوردستان هات.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، له كۆتا ڕۆژی ڕكابه‌رییه‌كانی نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی 10 ساڵ ،12 ساڵ، 14 ساڵ، و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان به‌رێوه‌چوو، ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه بوو:
له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌ن 10 ساڵ
ڤین عابد - دهۆك - پله‌ی یه‌كه‌م
له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌ن 12 ساڵ
ولا ناسر - هه‌ولێر - پله‌ی یه‌كه‌م
له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌ن 14 ساڵ
هانا ئاڤدڵ - دهۆك - پله‌ی كه‌م
له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان
لارا ئاڤدڵ - دهۆك - پله‌ی یه‌كه‌م.
له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن د.ئه‌حمه‌د قاسم سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی دهۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و د.رۆسته‌م سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی یه‌كێتی تێنس و سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك ، خه‌ڵات و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌خشرا به پاڵه‌وانان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ئاستانه‌ی له‌نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌شداربوون.
كاروچاڵاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان، به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
20ى 11 ى 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.