Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:36

شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە بەگوێرەی دواین گۆڕانكاری نەخشەكانی كەشوهەوا GFS سەرەتای مانگی ئایندە ئەگەری هاتنی یەكەم شەپۆلی باراناوی سەرتاسەری هەیە كە بەشێوەیەكی زۆرباش بۆ سەرجەم ناوچەكان دەركەوتووە . 
هەروەها دەڵێت: ئەم هەفتەیە بەگشتی كەشوهەوا بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە و لە رۆژی هەینی 25 ی مانگ بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەم ماوەیەدا هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست و شەپۆلێكی ناسەقامگیری بارانبارین و هەورە تریشقە دەستپێدەكاتەوە لەگەڵ چالاكبوونی خێرایی با .
دەشڵێت: لە كاتی نزیك و ڕوونبوونەوەی دۆخەكە، زانیاری زیاترمان لەبارەی ئەم شەپۆلەوە ئەبێت . 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ یەک شەممە 20 - 11- 2022

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 15) کم/ک.

ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانى دوێنێ بە 1 پلە

مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەى دووشەممە 21 - 11 - 2022

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو.

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 15) کم/ک.

ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .

مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى

دهۆک : 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى

سۆران : 19 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 20 - 11 - 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.