ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی 11 ی2022، لەهۆڵی دکتۆر سائیر لەقەزای عەنکاوە، له میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی پێنجه‌م لە خولی تۆپی بالەی نایابی کوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی كوڕان، كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ نیشتیمان له‌گه‌ڵ تاخی یاری هه‌یه، كاتژمێر 4 ى ئێواره‌ش شه‌قڵاوه ڕووبه‌رووی ئه‌كاد ده‌بێته‌وه.
به‌ته‌واوبوونی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ كۆتایی به یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر دێت، كه له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شدا، چوار یانە سه‌رده‌كه‌ون بۆ خولی بژاردە، لەگەڵ دوو یانە سەرکەوتووەکەی کۆمەڵەی سلێمانی، لە خولێکی دیکەدا لە خولی هەڵبژاردەی یانەکان یاری ئەنجامدەدەن.
بەرێوەچوونی کاروچاڵاکی یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان، بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
20ی11ی 2022
ئه‌مڕۆ لەخولی نایابی تۆپی بالەی کوردستان 2 یاری دیكه كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.