كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، ڕكابه‌ریه‌كانی بیستودووه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی جیهان له وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات و تا هه‌ژده‌ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
له یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی به‌یت له شاری خووڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه شوێنی شه‌ست هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه، ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیال بۆ یه‌كه‌مجاره له یه‌كێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات قه‌ته‌ر بچووكترین وڵاته له مێژوو كه میوانداری یاریه‌كانی جامی جیهان ده‌كات و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له مۆندیال به‌شدار ده‌بێت، حكومه‌تی قه‌ته‌رو لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری مۆندیال سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان ته‌واوكردووه‌و گشت خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ پێشوازی له هانده‌رانی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان دابینكراون، پارساڵ له كاتێكی وه‌ك ئێستا قه‌ته‌ر میوانداری ڕكابه‌ریه‌كانی جامی عه‌ره‌بی كرد كه ئه‌مه‌ش وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ڕێكخستنی یاریه‌كانی مۆندیال بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی.
ئه‌مرۆ ئێواره ڕكابه‌رییه‌كانی مۆندیالی 2022 به یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندارو ئیكوادۆر ده‌ستپێده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.