Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:30

ئەمریکا و وێڵز بۆ یەکەمجارە لە مۆندیالدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ی11 ی 2022 لە کۆمەڵەی Bی جامی جیهانی "قەتەر 2022"دا، ئەمەریکا و وێڵز رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یارییەکە کە لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و دەست پێ دەکات. ناوبژیوانی قەتەری، عەبدولرەحمان جاسم یارییەکە بەڕێوەدەبات.

ئەمریکا و وێڵز کە بۆ یەکەمین جارە لە مۆندیالدا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، وا چاوڕوان دەکرێت رکابەری لەسەر پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیاندا بکەن کە ئێران و ئینگلتەراش لەخۆدەگرێت.

وێڵز کە لە دوای ساڵی 1958ەوە بۆ یەکەمجارە بەشداری لە مۆندیالدا دەکات، دەیەوێت بە وەرگرتنی 3 خاڵ دەست بە پاڵەوانێتییەکە بکات. ئەمریکاش کە جگە لە مۆندیالی 2018 کە لە رووسیا بەڕێوەچوو، بەشداری سەرجەم مۆندیالەکانی ساڵانی نێوان 1990-2014دا کردووە، ئامانجی ئەوەیە بە بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە یەکەم یاریدا، دڵی هاندەرانی خۆش بکات.

- ئەمریکا و وێڵز بۆ جاری سێیەمە لە مێژوودا، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

ئەمریکا لە یەکێک لەو دوو یارییەی کە لەنێوان هەردوو تیپەکەدا ئەنجامدراون، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و یارییەکەی دیکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە. لەکاتیکدا لەو دوو یارییەدا ئەمریکا دوو جار تۆڕی وێڵزی هەژاندووە، وێڵز نەیتوانیووه هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.

دوو هەڵبژاردەکە بۆ دواجار لە یارییەکی دۆستانەدا لە 12ی تشرینی دووەمی 2020 رووبەرووی یەکتر بوونەوە. یارییەکە کە لە یاریگای لیبرتی لە شاری سوانزی ئەنجام درا، بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

قەتەر لەنێوان 20ی ئەم مانگە تا 18ی مانگی کانوونی دووەم، میوانداری جامی جیهانی "FIFA" دەکات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.