لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانى شارى هەولێر و خانەوادە و دۆستانی هونەرمەند، لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر مێزی یادەوەری و دیکۆمێنت و بەشێک لە کەل و پەل و یادەورەییەکانی قوتابی دێرینی ئەربیل ئولا و هونەرمەندى گەورەى شارەکەمان (سەلام کۆیی) کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا ڕایگەیاند "سەلام کۆیی ئەو ناوە بەرزەییە کە لەڕێگەى بەرهەمەکانى و مێژووى کارە هونەرییەکانیەوە خەمەکانى نیشتمان و ئازارەکانى نەتەوەکەى كردۆته پەیامێک و تێکەڵ بە تێکست و دەقە شانۆییهكان و نواندن کردووە و گوزارشتکارێکى ڕاستەقینەى میللەکەى بووه، بۆیە هەمیشە بەرهەم و کارو کردەوە و کارە هونەرییەکانى بەزیندووى لەلامان دەمێنێتەوە، ئەوەى ئەمڕۆش بۆ ئەو جوامێرە کراوە وەفایەکى کەمە دەرهەق بە مێژووى پڕ لە سەروەرى هونەرى سەلام کۆیی".
پارێزگارى هەولێر وتیشى: "ئێمەى خەڵکى هەولێر و کوردستان شانازیی بە مێژووى پرسەروەرى هەولێر دەکەین، ئەو مێژووەى بە کەسانانى جوامێرى وهك سەلام کۆیی دروست بووە کە بەشێکن لەمێژووى شارەکەمان و ههموومان شانازیان پێ دەکەین".
ئا- كامران
لە مۆزەخانە پەروەردەی هەولێر مێزی یادەوەری هونەرمەند (سەلام کۆیی) کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.