بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە باشووری کوردستان و یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022، زیاتر لە 25 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بنکە و پێگەکانی چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە لە سنووری حەسەکە و گوندەوارەکانی حەلەب و ڕەقە و کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و، گوندەکانی قەزای ماوەت، بناری قەندیل، چیای کورتەک، چیای ئاسۆس و سنووری برادۆست ئەنجام داوە و تێیدا تا ئێستا 32 چەکداری یەپەگە و پەکەکە کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
لههێرشهكهی سوپای توركیا بۆ سهر پهكهكه و یهپهگه دهیان چهكدار گیانیان لهدهستداو برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.