سێیه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆیه له‌جیهاندا.
مێژووی دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1993، كاتێك ڕێكخراوی خێرخوازی (Road Peace) گرنگی به‌م ڕۆژه داوه‌و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانه‌وه یادی ئه‌م ڕۆژه كراوه، پاشان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له (26ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2005) سێیه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێكی به‌ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ دیاریكرد‌و ساڵانه ته‌واوی حكومه‌ت‌و وڵاته جیاوازه‌كان، ئه‌م ڕۆژه به‌رزده‌نرخێنن‌و به‌چه‌ندین چالاكی یادی ئه‌م ڕۆژی ده‌كه‌نه‌وه.
دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ قوربانیانی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ چه‌ند ئامانجێكی هه‌یه كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
- هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ.
- گرنگیدانی ته‌واوی وڵاتان به‌پرسی هاتوچۆ.
- بۆ به‌رز ڕاگرتنی گیانی قوربانیانی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ.
- گرنگیدان به‌كه‌رتی ته‌ندروستی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌قوربانیانی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ.
- بۆ پشتگیریكردن‌و یارمه‌تیدانی خێزانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆوه ده‌بنه قوربانی.
- چڕكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كان بۆ دانانی سنورێك بۆ ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ.
ژێده‌ر- هاتووچۆی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.