سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م یاری مۆندیالی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندارو ئیكوادۆر، فێلیكس سانچێزی ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له چاوه‌ڕوانی ڕۆژێكی مێژوویی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ دان و له‌به‌رامبه‌ر تیپێكی به‌هێز یاری ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێ یاریزانی به‌توانا له ڕیزه‌كانیدا به‌خۆوه ده‌گرێت و به‌شێكیان له یانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن.
ڕاهێنه‌ره‌كه ئاشكراشی كرد كه تیپه‌كه‌ی ده‌توانێت ڕكابه‌ری ئیكوادۆر بكات و جه‌ختیشیكرده‌وه كه ته‌واوی تواناكانیان بۆ بردنه‌وه له یاریه‌كه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، له لایه‌كی دیكه‌وه گۆستاڤۆ ئه‌لڤارۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه یاریكردنی تیپه‌كه‌ی له ده‌ستپێكی مۆندیال ده‌رفه‌تێكی گرنگه‌و ده‌بێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ یاریه‌كه ئاماده‌بن، ئه‌لڤارۆ ڕوونیشیكرده‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر پاڵه‌وانی ئاسیایه‌و ئه‌كادیمیایه‌كی پێشكه‌وتووی پێگه‌یاندنی یاریزانانی هه‌یه، بۆیه به گرنگی زانی به‌و په‌ڕی تواناوه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه یاری بكه‌ن و ئه‌نجامێكی شایسته به‌ده‌ست بێنن.
ڕاهێنه‌ری قه‌ته‌ر: له چاوه‌ڕوانی ڕۆژێكی مێژوویی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ داین له‌به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.