ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.11.20، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى و بەرێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەرێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى و مامۆستایان، لەهۆڵى چالاکى قوتابخانەکانى هەولێر، پەروەردەى ناوەند بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە باخچەى منداڵانى هەولێر کەرنەڤاڵى جاردانى مافەکانى منداڵانى سازکرد.
لەکەرنەڤاڵەکەدا وێڕاى پێشکەشکردنى چەندین چالاکى شانۆیی و موزیک و گۆرانى لەلایەن منداڵان، لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان خەڵات و دیارى بەسەر منداڵانى بەشداربووى کەرنەڤاڵەکە دابەشکرا.
ئا- كامران
لەههولێر کەرنەڤاڵى جاردانى مافەکانى منداڵان سازکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.