Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:36

ڕوونکردنەوە لەسەر بڕینی ئاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی چاککردنەوەیەک لە ئیفراز 3 لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو چەند گەڕەکێک بێ ئاو بوون، ئێستا ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکان گەڕاوەتەوە.

زەردەشت عەبدولخالق بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر سەبارەت بە نەبوونی ئاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: بەهۆی چاککردنەوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 3ـی هەولێر لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بوون.

ڕاشیگەیاند: ئێستا کاری چاککردنەوەکە تەواو بووە و ئاو بەردراوەتەوە و لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر ئاو گەڕاوەتەوە.  

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر سەبارەت بە ئاوی بیرەکان ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە ڕێنماییەکان و نەبەستنی تەوافە لەدوای کاتژمێر 12:00ـی شەوەوە ئاوی بیرەکان دەگیرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.