وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه تا ئێستا 134 هه‌زار خێزان نه‌وتی حكوومه‌تیان وه‌رگرتووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی دابه‌شكردن له ناوچه شاخاوییه‌كان، راسته‌وخۆ له شاره‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕایگه‌یاند: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 20/11/2022، بڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتی دابین كردووە، لەو بڕەش 26 ملیۆن و 848 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان دابەش كردووە.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا 134 هەزار و 244 خێزان له وه‌رگرتنی ئه‌م نه‌وته سوودمەند بوون.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان، راستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەوروبەری شارەكاندا دەست پێ دەكرێت، هه‌روه‌ها دوا قۆناغیش لەناو سەنتەری شارەکان دابه‌ش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.