ناوه‌ندی تۆژینه‌وه‌ی جه‌زائیر ئاشكرای كرد كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له هه‌رێمێكی وڵاته‌كه‌یان ڕوویداوه و تا ئێستاش قه‌باره‌ی زیانه‌كان دیار نین.
ناوه‌نده‌كه بڵاوی كرده‌وه: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له هه‌رێمی بومه‌رداس ڕوویداوه كه ده‌كه‌وێته 50 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زائیری پایته‌خت، له‌زرینه‌كه‌شی 4.1 بووه به پله‌ی ڕێخته‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه به ئاشكرا هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كان دیار نین.
هه‌ر له هه‌رێمی بومه‌رداس له ساڵی 2003 بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و وێرانكه‌ر به ڕێژه‌ی 6.8 به پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویدابوو و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 13 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و زۆرێك له باڵه‌خانه و خانووی هاووڵاتییان ڕووخابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.