Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:39

ئەمریکا: سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی و دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکەین

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی ئەمریکی هۆشداری لە هێرشی ئێران بۆ سەر سعوودیە دا و ڕایگەیاند، سەرقاڵی جێگیرکردنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی و دەریایین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو ناوچانە.

برێت مەکگۆرک ڕێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆنفرانسی ساڵانەی "دیالۆگی مەناما" لە بەحرەین ڕایگەیاند: ئەمریکا سەرنجی لەسەر ڕاگرتنی هەڕەشە نزیکەکانە لە ناوچەی ستراتیژی دەوڵەمەند بە سەرچاوەکانی وزە.

ڕاشیگەیاند: ئەمریکا ئێستا چالاکانە کاردەکات بۆ جێگیرکردنی سیستەمێکی بەرگریی یەکگرتووی ئاسمانی و دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

جەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە میانی ئەو کۆنفرانسەدا دوێنێ شەممە ئاماژەی بەوە دا کە هێزێکی دەریایی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تاوەکو ساڵی داهاتوو زیاتر لە 100 کەشتی بێکەشتیوان لە دوورەوە لە ئاوەکانی کەنداو جێگیر دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە دەریاییەکان.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل و ئەمریکا، ئێرانیان بە ئەنجامدانی هێرشێکی درۆنی لە کەناراوەکانی عومان بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر تۆمەتبار کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.