Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:30

ڕاگەیەنراوی فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریکا لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران

کوردستان TV
100%

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە و سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات.

جەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە تویتێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران لە نزیک هەولێر ڕایگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنییەی سنووربەزێنانەی ئێران لە نزیک هەولێر دەکەین.

ڕاشیگەیاند: ئەم جۆرە هێرشە هەڕەمەکی و نایاساییانە خەڵکی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە، سەروەری عێراق پێشێل دەکەن و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە.

شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بۆردومانەکە کەسێک شەهید بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.