Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:37

شازادەی جێنشینی سعوودیە سەرجەم دامەزراوە حکوومییەکانی وڵاتەکەی راسپارد کە بۆ مۆندیال پاڵپشتیی قەتەر بکەن

کوردستان TV
100%

شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان سەرجەم بانک و دامەزراوە حکوومییەکانی وڵاتەکەی راسپاردووە کە بە درێژایی مۆندیالی 2022، پاڵپشتیی قەتەر بکەن.
لەو هەواڵەی کە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سعوودیە (SPA) بڵاوی کردووەتەوە، بن سەلمان بەبۆنەی کردنەوەی جامی جیهانیی 2022 لە قەتەرە.
لە هەواڵەکە، ئاماژە بەوە کراوە کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محمد بن سەلمان سەرجەم بانک و دامەزراوە حکوومییەکانی سعوودیەی راسپاردووە کە تەواوی پاڵپشتیی زیادە و ئاسانکاری بۆ قەتەر کە میواندارێتی مۆندیال دەکات، دابین بکەن.
بن سەلمان، جگە لەوە وەزیری وەرزشی سعوودییە، عەبدولعزیز بن تورکی ئەلفەیسەلی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو پاڵپشتییانە راسپاردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.