لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان،بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی کوردستان، ئێوارەی رۆژی یەکشەممه20ی11ی2022، بە بەرێوەچوونی 2 یاری دیکە لەگەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی بەیارییەکانی کۆمەڵەی هەولێر هات.
له کۆی ئەو شەش یانەی بەشداربوون لە کۆمەڵەی هەولێر چوار یانە سەرکەوتن بۆ خولی بژاردە، لەگەڕی پێنجەم و کۆتا یارییەکانی گەڕەکە، تاخی بە سێ گێم لەبەرامبەر دوو گێم سەرکەوتنی بەسەر نیشتیمان تۆمارکرد، و شەقڵاوەش بەسێ گێمی بێ بەرامبەر براوەبوو بەسەر ئەکاد.
بەم جۆرە لەکۆمەڵەی سلێمانی هەریەک لەیانەکانی هەڵەبجە و شۆریجە ، لە کۆمەڵەی هەولێریش هەریەک لەیانەکانی هەولێر، ئەکاد، شەقڵاوە،نیشتیمان، سەرکەوتن بۆ خولی بژاردە.
ئهو شهش یانهیهی سهركهوتون لهخولی بژاردهدا رووبهرووی یهكتر دهبنهوه و ڕكابهری دهكهن لهسهر بردنهوهی یارییهكانیان لهپێناو پاڵهوانی بوونیان لهخولی بژاردهدا.
کاروچالاکی یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکان، بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
21ی11ی2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.