ئه‌مڕۆ 21-11-2021 رۆژی جیهانیی ته‌له‌ڤزیۆنه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شوباتی ساڵی 1997 بڕیاریدا 21-11 بكریته رۆژی جیهانی ته‌له‌فزیۆن.
له هه‌رێمی كوردستانیش كوردستان تیڤی وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی كوردی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به په‌خشی خۆی كرد له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه كوردستان تی ڤی تێیدا دامه‌زرا، پێویستییه‌كی گرنگ بوو بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی كورد و مافه‌ره‌واكانی به جیهان ، هه‌روه‌ها بووه پردێك له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیی و مافی هاوڵاتیبوونی له چوارچێوه‌ی یاسا و رێساكاندا گه‌یاند . جگه له ناساندنی دۆزی كوردی و رووماڵی رووداو و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌زموونی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم، بووه به ئاوێنه‌یه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی. كاتێك كه كوردستان تیڤی دامه‌زرا، ئه‌گه‌ر بێژه‌رێك یان پێشكه‌شكارێك به زمانی كوردی ده‌ركه‌وتبا، خه‌ڵكی شاگه‌شكه ده‌بوون، دواتر تۆڕی ئازادی راده‌ربرینی گه‌یانده هه‌موو قوژبنێكی نیشتیمان و جیهان.
سه‌ری رێز بۆ شه‌هیدان و خه‌باتكارانی له‌خۆبورده‌یی كوردستان تیڤی و پڕ به دڵ شانازی به ئه‌زموونی خه‌باتمان ده‌كه‌ین له‌و كه‌ناڵه.
رۆژی جیهانیی ته‌له‌ڤزیۆن له خه‌باتكارانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.