یه‌كه‌مین مۆندیالی تۆپی پێ له ساڵی 1930 ئه‌نجام درا،له‌وكاته‌وه تائێستا چه‌ندین جار گۆرانكاری له دیزانی جامه‌كه كراوه.
ئه‌و جامه‌ی ئێستا كێشه‌كه‌ی شه‌ش كیلۆ و 170 گرامه،له %80 له زێر دروستكراوه،له %20 له جۆره به‌ردێك دروست كراوه، كه نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رزه له به‌رده ده‌گه‌مه‌نه‌كانه پێده‌ڵێن به‌ردی "ملاكێت" به‌گشتی نرخی جامه‌كه ده‌گاته 18 ملیۆن یۆرۆ .
جامی موندیال بۆ تۆپی پێ به‌رزییه‌كه‌ی 40 سانتیمه‌تره،له كارگه‌ی گجی دی ئه‌ی بێرتۆنیگ له شاری میلانۆی ئیتاڵیا،له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی سیلڤیۆ گازانیگا، جامێكی زێڕین له مسی خاو دروستده‌كات، كه هه‌ر چوار ساڵ جارێك ده‌درێت به هه‌ڵبژارده‌یه‌ك.
سیلڤیۆ و تیمه‌كه‌ی، كۆپییه‌كی وردی جامه‌كه‌ی زێڕی (18 قیرات) به‌رهه‌م ده‌هێنن، كه به ده‌گمه‌ن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا ده‌ناسرێته‌وه.
قۆناغه‌كانی دروستكردنی كۆپی جامه‌كه‌ی مس پێویستی به وردبینی هه‌یه له جێبه‌جێكردنی ورده‌كارییه‌كان، به‌تایبه‌تی پرۆسه‌ی نه‌خشاندنی ده‌ستی.
كۆپییه راسته‌قینه‌كه‌ی جامی جیهانی له‌لایه‌ن فیفاوه پارێزراوه له یاریی كۆتایی ده‌درێت به‌و ھه‌ڵبژارده‌یه‌ی ده‌بێته پاڵه‌وان دواتر لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه و كۆپییه‌كی دیكه له جامه‌كه وه‌رده‌گرێت.
ئا- كامران
بزانه جامی جیهانی له چی دروست كراوه نرخه‌كه‌ی چه‌نده؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.