Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:52

پێشبینی کەشناسی: ئەگەری نمەباران هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها سبەی سێشەممە 22ـی 11ـی 2022 ئەگەری نمەباران هەیە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  بڵاوی کردەوە کە کەشی ئەمڕۆی ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت.

هەروەها ڕایگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند  دەبێت (10- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانى دوێنێ بە 1 تاوەکو 3 پلە، مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان  نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری بادینان.

ڕاشیگەیاند:  پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ بە 1 تاوەکو 2 پلە، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند  دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵات دەبێت، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان ( 7 – 9) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر     :  24 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 21 پلەى سیلیزى

دهۆک     :  24 پلەى سیلیزى

کەرکووک  : 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  22 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  25 پلەى سیلیزى

سۆران    :  20 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  28 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.