ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌جامی جیهانی دووهه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر، ئێران رووبه‌رووی ئینگلته‌را ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و وێلز له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن، سه‌نیگال له‌دژی هۆله‌ندیه‌كان یاری ده‌كه‌ن
به‌ئاماده‌بوونی جێنشینی وڵاتی قه‌ته‌ر و چه‌ندین شا و سه‌رۆكی وڵاتان و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی یاریه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌ر به‌مه‌راسیمێكی ناوازه ده‌ستی پێكرد.
ئاهەنگەکە حه‌وت برگه‌ی له‌خۆوه گرتبوو، كه به ئامادەبوونى هونەرمەندانى جیهان به‌رێوه‌چوو، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانى میرى قەتەر دەستپێکردنى پاڵەوانێتییەکەى ڕاگەیاند و ئاماژەى بۆکرد، هەوڵیانداوە وەبەرهێنانیان لە له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بكه‌ن، دوای چاوه‌روانیه‌كی زۆر ئه‌مرۆ جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر ده‌ستی پێكرد.
ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه ولاتی قه‌ته‌ری میواندار داب‌و نه‌ریتی وڵاته‌كه‌ی نیشانی جیهان دا، یاریه‌كانی جامی جیهانی هه‌ر چوار ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت، سی و دوو هه‌لبژارده له‌ماوه‌ی مانگێك ركابه‌ری نازناوه‌كه ده‌كه‌ن، ولاتی قه‌ته‌ر كارێكی ناوازه‌ی له‌رێكخستنی جامی جیهانی ئه‌نجام داوه، جێگای باسه بۆ یەکەم جار لە مێژوو جامى جیهانى تۆپى پێ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لە وڵاتێکى عەرەبیدا به‌رێوه‌چوو، یاریه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌ر به‌یاری قه‌ته‌ر و ئیكوادۆر ده‌ستی پێكردو رۆژی هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو یاری كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت.
دوابه‌دوای ئاهه‌نگی كرانه‌وه‌ی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر، یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر و ئیكوادۆر له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م به‌رێوه‌چوو، یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی ئیكوادۆر به‌سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستی به‌یاریكرد، له‌خوله‌كی شازده ئیكوادۆر لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، ئینیر ڤالنسیا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه و گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گوشاره‌كانی ئیكوادۆر بۆ سه‌ر قه‌ته‌ری میواندار درێژه‌ی هه‌بوو، دواجار له‌خوله‌كی سی و یه‌ك ئینه‌ر ڤالنسیا به‌لێدانێكی سه‌ر گۆلی دووه‌می بۆ ئیكوادۆر تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م ئیكوادۆر به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م هێرشه‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر درێژه‌ی هه‌بوو، به‌لام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆل تۆماركردن، به‌مجۆره ئیكوادۆر براوه‌ی یه‌كه‌م سێ خالی كۆمه‌له‌كه‌ی بوو.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر، له‌دووه‌م رۆژی ركابه‌ریه‌كان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه سێ یاری له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، كاتژمێر 7 ی ئێواره هۆله‌ندا به‌رامبه‌ر سه‌نیگال یاری ده‌كات، كاتژمێر 4ی ئێواره ئینگلته‌را رووبه‌رووی ئێران ده‌بێته‌وه، كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌ویش ئه‌مه‌ریكا و وێلز له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.