Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:30

یونامی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە هێرشەکان بۆ خاکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە پێویستە ئەو هێرشانە ڕابگیرێن.

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) ڕایگەیاند: هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەبێت ڕابگیرێت.

ڕاشیگەیاند: ئەم کارە شەڕانگێزییانە نەک هەر بە بێباکانە گرژییەکان زیاتر دەکات بەڵکوو کارەساتیشی لێدەکەوێتەوە.

یونامی ئاماژەی بەوەش داوە کە تاکە ڕێگە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە دەرەکییەکانی وڵاتانی دراوسێ بریتییە لە بەکارهێنانی ئامرازە دیپلۆماسییە دامەزراوەکان.

شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بۆردومانەکە کەسێک شەهید بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.