Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:44

پەیامی ئەڵمانیا و هۆڵەندا لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

دوای هێرش و بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر بارەگای حزبەکانی کوردستانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان کونسوڵخانەی ئەڵمانیا و هۆڵەندا لە هەولێر بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ڕایگەیاند: سەرکۆنەکردنی توندی خۆمان بۆ هێرشە چەندبارەبووەوە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کوردستانی عێراق دووپات دەکەینەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی زەقی دیکەی یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراقن. داوا لە ئێران دەکەین، دەستبەجێ ئەم هێرشانە رابگرێت.

هاوکات سەبارەت بەهەمان بابەت کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر لە تویتێکدا ڕایگەیاند: دووپاتی دەکەینەوە هۆڵەندا بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە عێراق دەکات.

ڕاشیگەیاند: ئێمە پشتگیری لە داواکاری دەسەڵاتداران دەکەین بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و داوا دەکەین کۆتایی بە هێنانی ئەم توندوتیژییە لە ناوچەکەوە بۆ ناو هەرێمی پێ بهێنرێت.

شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بۆردومانەکە کەسێک شەهید بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.