Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:43

دژەتیرۆری کوردستان 7 تیرۆریستی داواکراو دەستگیر دەکات و ڕادەستی دژەتیرۆری عێراقی دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 دەستگیرکردنی 7 تیرۆریستی داواکراوی ڕاگەیاند و ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی دەکات.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری کوردستان هاتووە کە "تیرۆریستان (ئەحمەد عەبدولقادر یوونس، ئەحمەد فەیسەڵ عەلی ساڵح، بەهادین عەبد زبار محەمەد سەلمان، عەبدوڵا ئەحمەد ئیبراهیم عەبدوڵا، محەمەد عەبدولستار نەجم عەبدوڵا، موهەنەد عەونی مەحموود حەسەن و یوونس محی عەواد کازم) ئەندامی چالاکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون."

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە "بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.