کەمێک پێش ئێستا؛ درۆنێک بەسەر ئاسمانی کۆیەدا دەسوڕایەوە، لەلایەن پێشمەرگەی حزبی دیومکراتەوە تەقەی لێکرا و دوورخرایەوە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی کۆیە دەسوڕایەوە، دوای ئەوەی لەلایەن پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە دۆشکە تەقەی لێکرا، درۆنەکە دوورکەوتەوە.
ڕاشیگەیاند: درۆنەکە تەنیا بەسەر ئاسمانی کۆیەدا دەسووڕایەوە، بێ ئەوەی هێرش بکاتە سەر هیچ شوێنێکی ناوچەکە.
شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بۆردومانەکە کەسێک شەهید بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.